لە کۆماری چیک بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە چێشتخانەیەک، شەش کەس گیانیان لەدەستدا و هەشت کەسیش برینداربوون.
بە پێی راگەیەندراوی تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە، لە کاتەکانی شەو ئاگر لە چێشتخانەیەک کەوتەوە و بەهۆیەوە ٦ کەس گیانیان لەدەستدا و ٨ کەسیش برینداربوون.
ئاگرەکە لە شاری مۆست لە باکووری کۆماری چیک کەوتەوە. ئاماژە بەوەشکراوە، ٦ کەس لە بریندارەکان باری تەندروستییان سەختە.
تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە ئاماژەیان بەوەشکردووە، دوای وەرگەڕانی گەرمکەرەوەی غاز ئاگرەکە بە خێرایی بڵاوبووەتەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٦ هەزار و ٥٦٥ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠٩ هەزار و ٦٦٠ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر کەناری غەززە ٥ کەس شەهید بوون کە یەکێکیان کارمەندێکی تەندروستی بوو.
سوپای ئێران مانۆڕی "ئیقتیدار-١٤٠٣"ی لە ناوچەی بەرگری ئاسمانی ڕۆژئاوا و باکووری ئەو وڵاتە دەستپێکرد.